دەرمانێك شەڕانگێزی و توندوتیژی لەمرۆڤدا كەمدەكاتەوە

01/02/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
لە توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكیدا دەركەوتەوە ئەو كەسانەی دەرمانی (بێتا بلۆكەر) بەكاردەهێنن كەمتر شەڕانگێز دەبن و تاوانی توندوتیژی ئەنجامدەدەن.
گۆڤاری PLOS  مێدیسن بڵاویكردۆتەوە، بێتا بلۆكەرەكان و كاریگەرییە ئارامكەرەوەكانی رەنگە یارمەتیدەربن بۆ مرۆڤ كە كەمتر توندوتیژبن، ئەو كەسانەی ئەو دەرمانە بەكاردەهێنن كەمتر توشی شەڕانگێزبون دەبنەوە، نوسەرانی توێژینەوەكە پێیانوایە ئەم توێژینەوەیە دەرگای زیاتر بۆ ئەو دەرمانە دەكاتەوە كە وەك چارەسەری كێشە دەرونییەكانی مرۆڤ وەك توندوتیژی و شەرانگێزی سودی لێ ببینرێت.
جێی ئاماژەیە، بێتا بلۆكەرەكان لێدانی دڵ خاو دەكەنەوەو پزیشكەكان بەو نەوخۆشانەی دەدەن كە مامەڵە لەگەڵ كێشەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەكەن وەك بەرزی پەستانی خوێن، یاخود چارەسەرێكە بۆ كێشە دەرونییەكان تەنانەت ئەو دەرمانە كاریگەرییەكەی ئەوەندە زۆرە كە لە هەندێك پێشبڕكێی وەرزشیدا بەكارهێنانی قەدەغە دەكرێت.
سینا فازل توێژەری دەرونی لە زانكۆی ئۆكسفۆرد باسی لەوەكردوە، بێتا بلۆكەر دەتوانێت ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ دۆخی سترێس و هەڕەشەئامێز، بەڵام هێشتا زۆر شت هەیە كە زانایان تێناگەن دەربارەی دەرمانەكەو كاریگەرییەكانی، لە رابردودا هەندێك لێكۆڵینەوە كراوە دەربارەی بێتا بلۆكەرو وتراوە كە بەكارهێنانەكەی بیرۆكەی خۆكوشتن دروست دەكات، بەڵام تائێستا بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group