ئەمریكا باڵۆنە چینییەكەی خستە خوارەوە و پەكین هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات

05/02/2023 جیهان

نەوا -
ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا باڵۆنە چینییەكەی خستە خوارەوە و پەكینیش هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەكات و پێی وایە، كاردانەوەی واشنتن بەرامبەر باڵۆنەكە زیادەڕەوییە.
سەرچاوەكانی هەواڵی جیهانی بڵاویان كردووەتەوە، ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكەیەكی جەنگییەوە باڵۆنە چینییەكەی لە كەنارەكانی ولایەتی كارۆلینای باشور خستووەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رۆژێك بەسەر ئاسمانی ئەمریكاوە بووە.
لای خۆیەوە حكومەتی چین نیگەرانی خۆی لەو كارە راگەیاند و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، واشنتن زیادەڕەوی كردووە لە كاردانەوەكانی بەرامبەر باڵۆنێكی مەدەنی، هەروەها چین مافی خۆیەتی كە وەڵامی ئەو كارە بداتەوە.
ماوەی چەند رۆژێكە ئەو باڵۆنە چینییە بەسەر ئەمریكای باشوردا دەگەڕێت و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێی وایە، كە حكومەتی ئەو وڵاتە بۆ سیخوڕی بەكاری دەهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group