نەوا-
بەشێك لەو روداوە مێژوییانەی كە لەرۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا رویانداوە.
-ئامێری گرامۆفۆن لەلایەن تۆماس ئەدیسۆنەوە لە ساڵی 1877 داهێنرا.

-لە ساڵی 1945و لە كاتی جەنگی جیهانی دوەمدا، هێزی ئەمریكیی گەیشتنە دورگەی (ئیۆ جیما) و یەكێك لە شەڕە گەورەكانی زەریای هێمن دەستپێكرد.

-لە ساڵی 1986 یەكێتی سۆڤیەت وێستگەی میری هەڵدایە بۆشایی ئاسمان.

-لە ساڵی 1997 سەركردەی باڵای چین، دێنگ شیاوپینگ لە تەمەنی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

-لە 19ی شوباتی ساڵی 2003، فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سەربازی ئێرانی لە ناوچەیەكی شاخاوی باشوری رۆژهەڵاتی ئێران كەوتە خوارەوەو 275 كەس گیانیانلەدەستدا.

-لە ساڵی 2005 بەرپرسانی رۆمانی كاسۆلیكی ئەمریكی رایانگەیاند، 1092 تۆمەتی دەستدرێژی سێكسی لەلایەن پیاوانی ئایینیەوە كراوەو زۆربەیان كوڕانیان تێدایە.