مباپێ چارەنوسی خۆی لە یانەی پاریس ئاشكرا دەكات

پێش 3 هەفتە وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لێدوانی لەبارەی داهاتوی خۆی لە یانەی پاریس سان جێرماندا ئەویش لەدوای ماڵئاواییكردنی یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان لە روبەڕوبونەوەیدا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد، كیلیان مباپێ ئەستێرەی دیاری یانەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئەوان بێهیوا بون، بەڵام دەبێت بەرەو پێشەوە بڕۆن.
مباپێ لەبارەی چارەنوسی لە یانەكەدا باسی لەوەكردوە، تاكە شتێك كە لەم وەرزەدا سەرنجی راكێشاوم بردنەوەی خولی فەرەنسایەو لەئێستادا تەنها باسی ئەم وەرزە دەكەم و هیچ شتێكی تر جێگەی سەرنجم نییە، ئێمە بێ هیوا بوین.
جێی ئاماژەیە، ئەڵمانیا سەركەوت بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی پاڵەوانانی تۆپی پێی ئەوروپا، لەدوای سەركەوتنی بەسەر یانەی پاریسدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group