نەوا-
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێویستە لەبارەی دۆزینەوەی هۆكاری سەرهەڵدانی ڤایرۆسیCovid-19 هەمو گریمانەكان بەدواداچونی تەواوی بۆ بكرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردۆتەوە، ئاژانسێكی ئەمریكی هەڵیسەنگاندوە كە پێدەچێت پەتاكە بەهۆی دزەپێكردنی لە تاقیگەی چینیەوە بوبێت كە بە مەبەست نەبوە، بەڵام ئەمە فشاری لەسەر رێكخراوی تەندروستی جیهانی دروستكردوە بۆئەوەی وەڵامەكان بخاتەڕو.
تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوەكە باسی لەوەكردوە، تێگەیشتن لە سەرچاوەی كۆڤید-19 و گەڕان بەدوای هەمو گریمانەكاندا دەمێنێتەوە، هەروەها پێویستە فەرمانێكی زانستی هەبێت بۆئەوەی یارمەتیدەرمان بێت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەداهاتودا، ئەوەش لەپێناو ئەو ملیۆنەها كەسەی كە گیانیان لەدەستداوەو ئەوانەشی لەگەڵ كۆڤیدی درێژخایەندا دەژین.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەساڵی 2021دا تیمێكی رێكخراوەكە گەیشتنە شاری ووهانی چین و چەند هەفتەیەك مانەوەو ئەوكاتەش یەكەم حاڵەتی مرۆڤ تێیدا تۆمار كرابو، لە راپۆرتێكدا راگەیەندرابو كە پێدەچێت ڤایرۆسەكە لە شەمشەمەكوێرەوە بۆ مرۆڤ لە رێگەی ئاژەڵێكی ترەوە گواسترابێتەوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكردوە، لەوكاتەوە گروپێكی راوێژكاری زانستی لەسەر مادە نەخۆشخوازە مەترسیدارەكانیان دامەزراندوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێك لەسەر چۆنیەتی دەستپێكردنی پەتاكەو دەڵێت زانیارییە سەرەكییەكان ون بون.