ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەند كرد

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند كرد.
لە راگەیەنراوێكدا نوسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی پەسەند كردو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات.
ئاماژەشیكردوە، پرۆژە یاساكە بۆ هەرسێ ساڵی دارایی 2023 و 2024 و 2025و لە كۆبونەوەیەكی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا بە سەرۆكایەتی سودانی پەسەند كراوەو بڕیاریانداوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group