نەوا -
نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 97 سەنتەوە مامەڵە پێوە دەكرێت، لەماوەی هەفتەی رابردوداش 12%ی نرخەكەی لەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی "oil price"، نرخی نەوتی خاو دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینیەوە و رۆژی هەینی برێنت 2.3%ی ترخەكەی لەدەستداوە و یەك بەرمیل گەیشتووەتە 72 دۆلار و 97 سەنت.
هەر بەپێی داتاكان، هەروەها خاوی تەكساس بەهەمان شێوە 2.3%ی نرخەكەی لەدەستداوە و یەك بەرمیل لە 66 دۆلار و 74 سەنت دەفرۆشرێت و خاوی ئۆپێكیش زۆرترین نرخی لەدەستداوە كە 3.2%ە و یەك بەرمیل دابەزیوە بۆ 73 دۆلار و 75 سەنت.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، لە هەفتەی رابردودا نەوت زۆرترین نرخی لەدەستداوە لەماوەی چەند مانگی رابردودا و برێنت 12%ی لەدەستداوە و تەكساسیش 13%.