وەزیری نەوتی عیراق: پابەندین بە كەمكردنەوەی بڕی بەهەمهێنان

19/03/2023 عێراق

نەوا-
وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە، عیراق پابەندە بە كەمكردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت.
حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: عیراق پابەندە بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت كە لەگەڵ لایەنی هاوپەیمانانیدا لە رێكخراوی ئۆپیك واژۆی كردوە.
راشیگەیاندوە، عیراق بەرهەمی نەوتی بەبڕی 220 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا كەمكردۆتەوە وەك هاوپەیمانی ئۆپیك پڵەس كە رێككەوتنیان لەسەر كردوە.
وەزیری نەوتی عیراق باسی لەوەشكردوە، ئامادەن بەرهەمی نەوت زیاد بكەن كاتێك هاوپەیمانێتیەكە بڕیاری لەبارەوە بدات.
پێشتر هەیسەم غەیاس ئەمینداری گشتی رێكخراوی ئۆپیك گەیشتە بەغدای پایتەخت و بۆ ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوەو سەبارەت بە پرسی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق گفتوگۆ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group