سودانی كارگەی تەندروستی نیشتمانی بۆ كەلوپەلی پزیشكی كردەوە

25/03/2023 عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كارگەی تەندروستی نیشتمانی بۆ كەلوپەلی پزیشكی كردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی كارگەی تەندروستی نیشتمانی سەر بەفەرمانگەی كلینیكەكانی پزیشكی لەوەزارەتی تەندروستی كردۆتەوە كەتایبەتە بەبەرهەمهێنان و دروستكردنی پێداویستیە پزیشكییەكان لەمادەكانی تەعقیم و دەرمانكردن و پاكراوەكانی شوشتنی گورچیلەو مادەكانی دیكە. 
لەو مەراسیمەدا سودانی وێڕای پیرۆزبایی كردنەوەی كارگەكە  رایگەیاندوە، كردنەوەی كارگەكە هەوڵێكە بۆ بەدەستهاتنی ئاسایشی دەرمان و كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و كار دەكات بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی وەزارەتی تەندروستی بەپێی مەرجەكانی نێودەوڵەتی و رێژەی بەرهەمهێنانی كارگەكە چوار جار لەپێداویستیەكانی وەزارەتی تەندروستی زیاترە. 
هەروەها سودانی راشیگەیاندوە، كارگەی تەندروستی نیشتمانی بەپێی مەرج و خەسڵەتە نێودەوڵەتیەكانەو گرنگی ئەم دەستكەوتە لەوەدایە ئەو مادانەی كە لەدەرەوەی عیراق هاوردە دەكران دابین دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا كێشەی زۆری وەزارەتی تەندروستی چارەسەر دەكات، بۆیە دەبێت دەوڵەت توانای دابینكردنی پێداویستیەكانی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان هەبێت، لەجیاتی چاوەڕوانكردنی هاوردەكردنی لە وڵاتانی ترەوە. 


 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group