ئەمڕۆ رۆژی نێودەوڵەتی بەرەنگاربونەوەی بەفیڕۆدانە

30/03/2023

نەوا-
بەبۆنەی رۆژی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی بەفیڕۆدان دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی ئەو پەیامەدا هاتوە، نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵی 2022 بەبڕیاریدا رۆژی 30 ئاداری هەموو ساڵێك وەك (رۆژی نێودەوڵەتی بۆ بەڕەنگاربونەوەی بەفیڕۆدان) بناسێنێت، داواشیكرد كە ساڵانە ئەم بۆنەیە زیندو رابگیرێت، بەپێی داتاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان، چالاكییەكانی مرۆڤ ساڵانە نزیكەی 2.24 ملیار تۆن پاشماوەی رەق بەرهەم دەهێنن كە تەنها 55% ریسایكلین دەكرێتەوە، ساڵانەش نزیكەی 931 ملیۆن تۆن تا 1 ملیار تۆن لەچێشت و خواردن بەفیڕۆ دەدات كە رۆڵی هەیە لەدەرهاویشتنی 8% هەتا 10% ی گازە گەرمكارو قەتیسكارەكانی گەرمی لەجیهاندا، هەروەها نزیكەی 14 ملیۆن تۆن لەپاشماوە پلاستیكیەكانیش دەخاتە نێو سیستمی ژینگە ئاوییەكانەوە.
راشیگەیاندوە، لەم رۆژەدا  نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە تاك و كۆمەڵگەو حكومەتەكان و رێكخراوەكان و كۆمپانیاكان دەكات كار بكەن لەپێناوی كەمكردنەوەی خاشاك و باشتر بەڕێوەبردنی پرۆسەی بەكارهێنانەوەو دروستكردنەوەی، هەروەها هۆشیاركردنەوەی تاك بەئاڕاستەی بایەخدان بەگەشەپێدانی بەردەوام

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group