پزیشكێكی دیاری ئەمریكی: هەستكردن بە تەنهایی زیانی 15 جگەرەی رۆژانەی هەیە

04/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا - 
پزیشكێكی دیاری ئەمریكی دەڵێت، هەستكردن بە تەنهایی زیانی 15 جگەرەی رۆژانەی هەیە و هەروەك و قەڵەوی و ماددە هۆشبەرەكان زیانی بۆ تەندروستی گشتی هەیە.
رۆژنامەی "The Times"ی ئەمریكی لە زاری "دكتۆر ڤیڤیك مۆرسی" پزیشكی نەشتەرگەری گشتی دیاری ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، خۆبەدوورگرتن و تەنیایی كۆمەڵایەتی هەڕەشەیە بۆ سەر تەندروستی گشتی، هەروەك قەڵەوی و كێشانی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشداوە، بۆیان دەركەوتووە كە نیوەی گەنجە تازەپێگەیشتووەكانی ئەمریكا كێشەی تەنییان هەیە، پەتای كۆرۆناش ئەوەی قوڵتر كردەوە، تەنیایی زۆر لەوە گەورەترە كە تەنها هەستێكی سلبی بێت، پەیوەندی بە نەخۆشییەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن و جەڵتەی مێشك و لەبیرچوونەوە و خەمۆكی و نیگەرانی و مردنی پێشوەختەوە هەیە، كاریگەرییەكەی وەك كێشانی 15 جگەرەیە لە رۆژێكدا.
ئەو پزیشكە ئەمریكییەكە داواش دەكات، سیاسەتی نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی دابنرێت و هەوڵ بدرێت لایەنی كۆمەڵاتی گەلی ئەمریكا چاك بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group