توێژینەوەیەك: جێگرەوەكانی شەكر هیچ سودیان نییە و زیانیان هەیە

16/05/2023 هەمەڕەنگ

نەوا -
رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری سەبارەت بە جێگرەوەكانی شەكر بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی جەستە دەدات و جەخت لەوە دەكاتەوە، مەترسییان هەیە و زیانەكانی درێژخایەنن و هیچ سودێكیان بۆ جەستە نییە.
تەندروستی جیهانی لە رێنماییەكدا بڵاویكردووەتەوە، جێگرەوەكانی شەكر هیچ سودێكیان نییە بۆ كەمكردنەوەی چەوری جەستە، بەكارهێنانیشی بۆ ماوەیەكی درێژ زیانی هەیە وەك مەترسی توشبوون بە شەكرە لە جۆری دوو هەروەها نەخۆشیەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن، ئەوەش بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك.
رونیشكراوەتەوە، ئەم هۆشدارییە بۆ هەموو ئەو كەسانەیە بەكاریدەهێنن جگە لە توشبووانی شەكرە، هەروەها ئەو بەرهەمانە ناگرێتەوە كە بۆ گرنگیدانی تایبەت بەكاردەهێنن، وەك هەویری شوشتنی ددان و كرێمی دەموچاو و دەرمانەكان.
رێكخراوەكە جەختی لەوە شكردووەتەوە، توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە ئەو جێگرەوانەی شەكر هیچ سودێكی درێژخایەنیان نییە بۆ كەمكردنەوەی چەوری جەستە و ئەوانەی بیر لە دابەزاندنی كێش دەكەنەوە پێویستە رێگەی تر بدۆزنەوە بۆ كەمكردنەوەی خواردنی شەكر، وەك ئەو خواردنانەی شەكری سروشتییان تێدایە، وەك میوە و ئەو خواردنەوانەی شیرین نین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group