ئاسیاسێڵ پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بواری تێلیکۆم لە عیراق پێشدەخات

29/05/2023
نەوا-
ئاسیاسێڵ و 'QiCard' و 'Digital Zone' هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ پێشخستنی پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە بواری تێلیکۆم لە عیراق .
گەورە کۆمپانیای تێلیکۆم ئاسیاسێڵ، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای کی 'Qi' ـی بۆ تەکنۆلۆژیای دارایی و پلاتفۆرمی داهێنەرانەی دیجیتاڵ زۆن 'Digital Zone' سەرقاڵی بەرپاکردنی شۆڕشێکە لە بواری چارەسەرەکانی تایبەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کە بەم کارەی چەند بژاردەیەکی سەلامەت و پارێزراو و ئاسان بۆ خەڵکی و کۆمپانیاکان فەراهەمدەکات.

ئاسیاسێڵ، گەورەترین و دیارترینی کۆمپانیاکانی تێلیکۆم لە عێراق کە بەوە ناسراوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەوڵەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا، لە میانەی ئاهەنگێکدا لە گراند میلینیۆم – شاری جوان لە سلێمانی بەفەرمیی هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای کی 'Qi' راگەیاند، کە یەکەمین دابینکاری خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنییە لە عێراق و گەورەترین کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای داراییشە لە وڵاتدا. ئامانج لەم شەراکەتە بێوێنەیە دابینکردنی ئەزمونێکی پارەدانی ئەلیکترۆنیی بێ کێشە و پارێزراوە بۆ کڕیارانی ئاسیاسێڵ کە دەبێتە مایەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی ئەنجامدانی مامەڵەی دیجیتاڵیی لە عێراق. 

ماوەیەکی زۆرە ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای کی 'Qi' بەردەوام پێشەنگی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی بوون لە عێراق. هەردوو کۆمپانیا وەبەرهێنانی زۆر گەورەیان کردووە لە ژێرخان و خزمەتگوزارییەکاندا لە پێناو پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیدەکەن. هەردوو کۆمپانیا توانیان لە ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵییدا لە عێراق وەکو دوو هێزی کاریگەر دەربکەون بە فەزڵی خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ لە بواری پەیوەندییەکان و ڕووماڵی ئاست بەرزی ئینتەرنێتەکەی لە سەرتاسەری وڵات لەگەڵ دەستکەوتە بێهاوتاکانی کۆمپانیای کی لە بەهێزکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دارایی. 

بە هەبوونی ملیۆنان سوودمەند لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای کی لە سەرتاسەری عێراق، و لەگەڵ ئەو بازدانە گەورەیەی چارەسەرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی بەخۆیەوە بینیوە لە ڕووی قبوڵکردن و بەکارهێنانیەوە لەلایەن خەڵکەوە، ئاسیاسێڵ و کی لە ڕێی ئەم هاوپەیمانێتییە ستراتیژییەوە لە پێشی پێشەوەی ئەم پێشکەوتنە دیجیتاڵییەدان، و بەمەش دەبنە نمونە و سەرقافڵە تا ئەکتەرە بەهێزەکانی تری بواری پەیوەندییەکان و پارەدانی ئەلیکترۆنیی چاویان لێبکەن. 

ئەم هاوکارییە هاوبەشە، کە بە فەزڵی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای دیجیتاڵ زۆن بۆ چارەسەری دیجیتاڵیی هاتۆتە ئاراوە، یارمەتی ئاسیاسێڵ دەدات کە بەرهەم و ئۆفەرەکانی بە ئاسانی لە هەردوو پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی دیجیتاڵ زۆن و کی؛ واتە لەسەر ئەپلیکەیشنەکانیان نمایش بکات. ئەم هاوکارییە یارمەتی ملیۆنان بەکارهێنەری ئاسیاسێڵ و کی دەدات پرۆسەی کڕینی خزمەتگوزارییەکان و پارەدان زۆر بە ئاسانی ئەنجامبدەن لە ڕێی کارتی کی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە. ئەم پرۆسەی پارەدانە ئەلیکترۆنییە سەلامەت و پارێزراوە کە بەکارهێنانیشی ئاسانە، مژدەی هاتنەکایەی ئەزموونێکی بازاڕکردنی خێرا و ئاسان و بێ کێشە دەدات بە خەڵک کە سەرەنجام خزمەتگوزارییە داراییەکان بەهێزدەکات تا هەمووان لێی سوودمەندبن و بەشدارییەکی گەورە دەکات لە پێشخستنی ئابووریی دیجیتاڵیی لە عێراق و گۆڕانکاری کردن تیایدا. 

چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خۆشحاڵی خۆی لەم بارەی ئەم شەراکەتەوە دەربڕی و وتی: "ئێمە لە ئاسیاسێڵ هەوڵەکانمان خستوەتە گەڕ بۆ ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق لە ڕێی پێشکەشکردنی سەردەمیانەترین تەکنۆلۆژیا و خزمەتگوزارییەوە، لە ناویاندا پارەدانی ئەلیکترۆنیی. شەراکەتەکەمان لەگەڵ گروپی کی هەنگاوێکی گەورەیە لەم گەشتەماندا. لەڕێی تێكهەڵکێشکردنی ئۆفەرو خزمەتگوزارییەکانمانەوە لەگەڵ ئەپلیکەیشنی کی ئاسانکاری بۆ کڕیارەکانمان دەکەین کە بەوپەڕی ئاسانی و بێ کێشە پرۆسەی کڕینی ئەلیکترۆنیی ئەنجامبدەن. ئەم هاوکارییە گەواهیدەری پابەندبوونمانە بە برەودان بە بواری تەکنۆلۆژیای دارایی و پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە عێراق و هەروەها گەواهیدەری پەرۆشیمانە بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی لە وڵات."  

لوئەی عوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری کۆمێرشاڵ لە گروپی کی لەم بارەیەوە وتی: "پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە داهێنان و خزمەتکردن و ڕەزامەندی کڕیار تەواو هاوشانە لەگەڵ ئەرک و پەیامەکەمان لە گروپی کی. ئەم هاوکارییەمان بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بەرەو ئابوورییەکی دیجیتاڵیی بەهێزی عێراقی. هەر یەک لەم دوو کۆمپانیایە چەندین ساڵیان لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیان بەسەربردووە، و ئەم هاوکارییە بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت بەشێک لەو خزمەتگوزارییانە تێکهەڵکێش بکەین و ئەزمونێکی دیجیتاڵی نوێ پێشکەشی کڕیارە بەشداربووەکانمان بکەین، هەروەها بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت پێکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی بەرهەمگەلێک کە خزمەتی کۆمپانیا بچوک و مامناوەندەکان بکات و یارمەتی خاوەنکار و بزنسمانەکان بدات لە عێراق بۆ گەشەپێدانی کارەکانیان." 

سەیف موفتی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دیجیتاڵ زۆن سەبارەت بەم هاوکارییە وتی: "دیجیتاڵ زۆن هەمیشە پابەندە بە باشکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرەوە، و ئەم هاوکارییە لەگەڵ ئاسیاسێڵ بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت چارەسەری بێ کێشە و کامڵ پێشکەشی کڕیارە بەشداربووەکانمان بکەین بۆ دابینکردنی پێویستییەکانیان لە ڕووی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە و دەوڵەمەندکردنی لایف ستایڵی دیجیتاڵییان و بەشداریکردنی کاریگەرانە لە وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراقدا." 

دیجیتاڵ زۆن بەشێکی دانەبڕاوە لەم هاوکارییە و ڕۆڵێکی بنەڕەتیشی دەبێت لە ئاسانکاری کردن لە پرۆسەی تێکەڵکردنی خزمەتگوزاری و ئۆفەرەکانی ئاسیاسێڵ لەسەر پلاتفۆرمەکانی دیجیتاڵ زۆن و کۆمپانیای کی بەوەی کە شارەزایی ستافەکەی دەخاتە خزمەتی بواری دیجیتاڵی، کەلوپەلی دیجیتاڵیی و ئەزموونی کڕیارانەوە؛ بەمەش دیجیتاڵ زۆن ئەزموونێکی بەکارهێنەری بێ کێشە و سەرنجڕاکێش بۆ کڕیاران دابین دەکات. 

"لە کۆتاییدا، پێویستە جەخت {لەو ڕاستییە} بکەینەوە کە واژۆکردنی ئەم شەراکەتە لە نێوان ئاسیاسێڵ و کی هاوشانە لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت کە لە بانکی ناوەندی عێراق، کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە دەرچوون، و جەختکردنەوەیەکیشە لەسەر پابەندبوونی هەردوو دامەزراوەکە بە پێشخستنی بواری پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە عێراق و زیاتر گەشەپێدانی کەرتی تەکنۆلۆژیای دارایی."



دەربارەی ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق وله‌ 1ی كانونی دووەمی 2023 ــەوە ژماره‌ی به‌شدرابووی 17 ملیۆنی تێپەڕاندووە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزارییەکانی 4G بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرتاسەری سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابینبکات. تۆڕی ئاسیاسێڵ زیاتر 99% ـی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات. لە سەرەتای ساڵی 2022 ــەوە، ئاسیاسێڵ وەکو خێراترین خزمەتگوزاری 4G+ و گشتگیرترین ڕووماڵی ئینتەرنێت ناسێنراوە لە سەرتاسەری عێراق لەلایەن کۆمپانیای ئۆکلاوە. 
  
ئاسیاسێڵ بۆ پەیوەندییەکان "PJSC"، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان:
[email protected]

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە: www.asiacell.com









دەربارەی کی 'Qi'
کی دابینکاری پێشەنگی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنییە لە عێراق. کی بووە سەرقافڵەی بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە ساڵی 2007 ــەوە وەکو یەکەمین دابینکاری خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق. و لە سەرەتای دامەزرانیەوە، کی بەردەوامبوو لە گەشەکردن و پێشکەوتن تا بووە گەورەترین کۆمپانیا لەناو ڕکابەرەکانیدا لە ڕووی پشکی بازاڕ و قەبارەی مامەڵە داراییەکانیەوە. کی بازاڕەکانی عێراقی گۆڕی لە ڕێی دابینکردنی ئامرازی پارەدانی سادە و ئاسانەوە و بە نرخی شیاو و بەردەوام کارکردنی لە پێناو ئەوەی هەمووان سوودمەندبن لە خزمەتگوزاری دارایی. 
تا ئەمڕۆ کی نزیکەی 8 ملیۆن کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرکردووە بۆ بەکارهێنەرەکانی و تۆڕێکی هەیە کە لە 15000 خاڵی خزمەتگوزاری پێکهاتووە کە لەلایەن نزیکەی 10000 بریکارەوە بەڕێوەدەبرێن کە لە سەرتاسەری عێراقدا بڵاوبوونەتەوە. هەروەها کی نزیکەی 500 ناوەندی تۆمارکردن بەڕێوەدەبات. 

کۆمپانیا جیهانیی کارتی زیرەک (کی)
[email protected]

بۆ زانیاری زیاتر، کلیکی ئەم لینکە بکە: www.qi.iq




دەربارەی دیجیتاڵ زۆن 'Digital Zone'

دیجیتاڵ زۆر پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵیی داینەمیکی و داهێنەرانەیە کە کار بۆ پێشخستنی شێوازی فرۆشتنی خزمەتگوزاری و بەرهەمە دیجیتاڵییەکان دەکات. دیجیتاڵ زۆن خزمەتگوزارییەکانی پێشکەشی گروپێکی هەمەجۆر لە کڕیاران دەکات، و خزمەتگوزاری و بەرهەمی دیجیتاڵیی جیهانیی و ناوخۆیی پێشکەشدەکات. ئەو لیستی خزمەتگوزارییە دیجتاڵییە گشتگیرەکانی پاکێجێکی فراوان لەخۆدەگرێت؛ هەر لە ڤاوچەری یاری دیجیتاڵییەوە تا دەگاتە کارتی کات بەسەربردن و کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانسی سینەما وزۆری تر. ئەوە دیجیتاڵ زۆن لە دابینکارانی تری خزمەتگوزاری و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان جیادەکاتەوە تێکهەڵکێشکردنی خزمەتگوزارییەکانیەتی لەگەڵ ئەپلیکەیشنی زیرەکی کۆمپانیای کی دا کە ئەپلیکەیشنێکی بەناوبانگە و بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردەهێنرێت. ئەم تێکهەڵکێشکردنە بوار بۆ دیجیتاڵ زۆر دەڕەخسێنێت خزمەتی ملیۆنان لە کڕیارانی کۆمپانیای کی بکات و بەشێوەیەکی ئاسان و سادە بەو خزمەتگوزاری و بەرهەمانەوە بیانبەستێتەوە کە پێویستیان پێیەتی. لە ڕێی بەکارهێنانی هێزی تەکنۆلۆژیا و چارەسەرە دیجیتاڵییەکانەوە، دیجیتاڵ زۆن کاردەکات بۆ بەتواناکردنی تاکەکەس و کۆمپانیاکان تا توانستە دیجیتاڵییەکانیان بەرەوپێشببەن و دەستیان بگات بە جیهانێکی بەرفراوان لە ئەگەرەکانی گەشەکردن. 

کۆمپانیای ئاسۆکانی مەعریفە بۆ چارەسەر و خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییەکان و بازرگانی ئەلیکترۆنی
[email protected]

بۆ زانیاری زیاتر: www.digitalzone.app

ddd

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group