نەوا-
حكومەتی ژاپۆن خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە.
هیتۆشی ئیشیزوكا بەرپرسی نوێی نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لەشاری هەولێر پاش دەستبەكاربونی سەردانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردو لە راگەیەنراوێكدا هاتوە كە وێڕای پیرۆزبایی دەستبەركاربون و دەربڕینی پشتیوانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی، سەرۆك حكومەت سوپاسی حكومەتی ژاپۆن و بەتایبەتیش ئاژانسی هاریكاری نێودەوڵەتی ژاپۆن (جایكا)یان كردوە كە چەندین پڕۆژەی گرنگی لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە.
راشگەیەنراوە كە بەرپرسی نوێی نوسینگەی كونسوڵگەریی ژاپۆن لە هەولێر خواستی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی دوولایەنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دوپاتكردوەتەوە.