كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، بە گشتی ئاسمای هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك لە هەوادا،هەروەها، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لە بارەی كەشوهەوای سبەینێ یەكشەممە، كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆك: 35 پلەی سیلیزی
كەركوك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 34 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 24 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group