نەوا -
عارف حەمامی ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا دەكات، سنورێك بۆ ئەو زیادبوونە گەورەیەی ژمارەی دانیشتووان دابنێن كە هەیە و پێویستە لە رێگەی یاساوە رێگەچارەی گونجاو بدۆزرێتەوە
عارف حەمامی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، عیراق یاسایەكی نییە پرۆسەی كۆنترۆڵكردنی لەدایكبوون رێكبخات، بۆیە زیادكردنی هۆشیاری لە نێو هاوڵاتیاندا گرنگە بۆ رێگریكردن لە لەدایكبوونی زیاتر.
وتوشیەتی، ئەركی حكومەتە لە رێگەی یاساوە چارەسەری راستەقینە بۆ ئەمە بدۆزێتەوە و رێگەچارەی گونجاو بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی دانیشتوان بگرێتەبەر.
پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای كرد، بەپێی خەمڵاندنەكانیان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی لە 43 ملیۆن كەس تێدەپەڕێت.