ئەپلیكەیشنی Threads تەنها لەماوەی 5 رۆژدا 100 ملیۆن بەكارهێنەری تێپەڕاند

10/07/2023 هەمەڕەنگ

نەوا -  
ئەپلیكەیشنی "Threads" تەنها لەماوەی 5 رۆژدا توانی زیاتر لە 100 ملیۆن بەكارهێنەر بەدەستبهێنێت، ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و پێشتر ئەو ژمارەیە بەناوی زیرەكی دەستكرد "چات جی پی تی"ەوە بووە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەپلیكەیشنەكە كە كۆمپانیای "مێتا"ی ركابەری تویتەر دروستی كردووە كە خاوەنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك و ئینستاگرام و چەندین تۆڕ و ئەپلیكەیشنی ترە، لەماوەی تەنها 5 رۆژدا ژمارەی بەكارهێنەرانی 100 هەزار كەسی تێپەڕاندووە، پێشتر "چات جی پی تی" لەماوەی 2 مانگدا گەیشتە ئەو ژمارەیە.
لە رۆژی چوارشەممەوە ئەپلیكەیشنەكە بۆ مۆبایلەكانی ئایفۆن و ئەندرۆید بەردەستە، بەڵام تاوەكو ئێستا لە ئەوروپا بەردەست نییە چونكە كۆمپانیاكە دڵنیا نییە لە یاساكانی یەكێتی ئەوروپا تایبەت بە پاراستن و بەكارهێنانی زانیاری بەكارهێنەران.
سرێدز بە گەورەترین ركابەری تویتەر دادەنرێت، ئەوەش دوای ئەوەی چەند ئەپلیكەیشنێكی تر پێشتر نەیانتوانی ركابەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی "ئیلۆن ماسك"ی ملیاردێر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group