هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئێران كۆبونەوە

19/09/2023 عێراق

نەوا-
هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێی چەند پرسێكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەكەن.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویكردۆتەوە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان كۆبونەتەوەو تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان كردوە.
ئاشكراشیكردوە، ئەمیر عەبدول لەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پێشوی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بۆ ئێران بەرزنرخاندوە بۆ گەیشتن بە دەستپێكی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئێران و حكومەتی عیراق دەستپێشخەری كردوە بۆ كاری هاوبەش لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گرتەنەبەری رێوشوێنی پێویست لەو چوارچێوەیەدا.
هەروەها هاتوە كە گفتوگۆیان كردوە لەبارەی ئازادكردنی ئەمریكییەكان و دۆخی سیاسی ناوچەكە بە گشتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group