لە شەڕی نێوان 5 گەنج یەكیان كوژرا و سیانیان بریندار بوون

24/09/2023

نەوا - 
لە شەڕی نێوان 5 گەنج لە قەزای كەلار، گەنجێك كوژرا و سێ‌ گەنجی دیكە بریندار بوون، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە دەستی پێكردووە.
عەقید علی جەمال قدووری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، شەوی رابردوو لە ناحیەی رزگاری سەربەقەزای كەلار  شەڕە چەقۆ لەنێوان پێنج گەنج دروست بوو لە ئەنجامدا گەنجێك بەناوی "بەژدار جەمال محمد" لەدایكبووی 2004 دوای ئەوەی بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە كرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا و سێ گەنجی دیكەش برینداربوون.
ئەوەش هاتووە، پۆلیس دەستبەجێ چوونە شوێنی روداوەكە و سەجەم تۆمەتباران  دەستگیركران و بریندارەكان لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان جەختی لەوەش كردووەتەوە،  لەئێستادا پۆلیس لەسەر هۆكار و چۆنێتی روداوەكە لەگەڵ تۆمەتباران دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group