نەوا -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامی زانكۆلاینی راگەیاند و پلان هەیە 63 هەزار و 13 كورسی بۆ دەرچووان دابین بكرێت.
وەزارەتەكە لە كۆنگەرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، هاوشێوەی سێ ساڵی رابردوو تەواوی خوێندكاران دەرفەتیان پێدراوە لە زانكۆ و پەیمانگاكان بخوێنن، 47 هەزار 788 خوێندكار لە پۆلی 12 دەرچوون، 30 هەزار و 661 قوتابی بەشی زانستی و 15 هەزار 716 بەشی وێژەیی و 159 قوتابی خوێندنگە نێودەوڵەتییەكان و هەزار و 250ی پیشەیی.
جەخت لەوەشكراوەتەوە، لەو ژمارەیە 37 هەزار 290 قوتابی لە دەرچووانی 2023 داواكارییان پێشكێشكردووە، پلانیان هەیە 63 هەزار و 13 كورسی بۆ دەرچووان دابین بكەن و دەرفەت بۆ سەرجەم دەرچووان رەخسێنراوە لە پەیمانگا و زانكۆ حكومەیەكان.
ئەنجامەكەت لەم لینكە وەربگرە