نەوا-
بەئامادەبونی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پیشانگای نێودەوڵەتی بیناسازیی لەشاری سلێمانی كرایەوە.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی پارێزگای بۆ هەمو ئەم هەوڵ و دیدارو پیشانگایانە دەربڕی كە دەبنە مایەی بوژاندنەوەو پەرەپێدانی زیاتر.
پاشان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دانا عەبدولكەریم وتی: لەم پیشانگایەدا ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆمپانیاكان بەشداریان تیادا كردوە چ لەبواری بەرهەمهێنانی وزە چ لەبواری بیناسازی و كارەبایی و ئامێرەكانی ئەلكترۆنی، هیوادارم ببێتە هۆی ئاڵوگۆڕێكی زۆر باشی كارسازی لەهەرێمی كوردستان.
وتیشی: پرۆسەی ئاوەدانی لەهەرێمی كوردستان نەوەستاوە راستە بەهۆی دۆخی داراییەوە سیستیەك هەیە، بەڵام پرۆژەكانمان لەكاردان و ئومێدەوارین بتوانین لەكاتی باشبونی دۆخی دارایی سەرجەم رێگاكان تەواو بكەین.
لەبارەی كاركردن لە پرۆژەی رێگای نێوان كەلار- دەربەندیخان وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: 60%ی رێگای نێوان كەلار- دەربەندیخان جێبەجێكراوە لەماوەی هەشت ساڵدا 15%ی پرۆژەكە تەواو كرابو ئێمە لە 2019ـەوە وەرمانگرتوە كە 45%ی رێژەكەی زیادیكردوە كە زیاتر لە 75 ملیار دیناری بۆ زیادكراوە.