هێلیكۆپتەرێكی سەربازی عیراق كەوتەخوارەوە

25/09/2023 عێراق

نەوا-
هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی عیراق لە بنكەی ئاسمانی كوت سەر بە پارێزگای واست لەكاتی مەشق و راهێناندا كەوتەخوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی سەربە سوپای عیراق لە بنكەی ئاسمانی كوت لەكاتی مەشق و راهێناندا كەوتوەتە خوارەوە، لەئاكامی كەوتنەخوارەوەیدا تیمی ناو هێلیكۆپتەرەكە برینداربون.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە هێلیكۆپتەرەكە بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە كەوتوەتەخوارەوە تیمێكی سەر بە وەزارەتی بەرگری بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكەو دەستنیشانكردنی ئەو كێشە تەكنیكیەی كە بوەتە هۆی كەوتنەخوارەوەی رەوانەی بنكەی ئاسمانی كوت كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group