ڤینیسیۆس دەگەڕێتەوەو بەشدار دەبێت لە یارییەكانی ریاڵ مەدرید

26/09/2023 وەرزش

نەوا-
ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دوای چاكبونەوەی لە پێكانەكەی ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگا راگەیاند.
مالپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دوای چاكبونەوەی تەواوەتی لە پێكانەكەی ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریگا راگەیاند و بڕیارە سبەی چوارشەممە 27-9 لە یاری تیمەكەیدا بەشداربێت كە بەرامبەر یانەی لاس پاڵماسە لە چوارچێوەی قۆناغی حەوتەمی خولی ئیسپانی.
میدیا وەرزشییەكان باسیان لەوەكردوە، بڕیاربو ڤینیسیۆس بەشداری یارییەكەی دێربی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات بەڵام چەند كاتژمێرێك پێش دەستپێكردنی یارییەكە لە لیستی فەرمی لابرا ئەوەش بەهۆی ئەوەی توشی كێشەی گەدە بو، بەهۆی ئەوەشەوە تیمەكەی شكستی هێنا بە ئەنجامی 3-1، ڤینیسیۆس لە كاتی یارییەكەی ریال مەدرید بەرامبەر سێلتاڤیگۆ لە قۆناغی سێیەمدا توشی پێكان بو لە ئەنجامیشدا لە كۆتا 4 یاریدا بەشداری نەكرد كە تیمەكەی لە پاڵەوانێتییەكانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ئەنجامیدا.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئامادەیی ڤینیسیۆسی بۆ یارییەكەی لاس پاڵماس بە گەڕانەوەی رزگاركەر بۆ ریاڵ مەدرید وەسفكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group