توركیا سەرەخۆشی لەعیراق دەكات

27/09/2023 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی توركیا سەرەخۆشی لەعیراق دەكات بەبۆنەی كەوتنەوەی قوربانی لە سوتانی هۆڵەكەی قەزای حەمدانیە.
لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتەكەوە بڵاویكردۆتەوە، بەنیگەرانییەكی زۆرەوە هەواڵی ئاگركەوتنەوەكەی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیەی شاری موسڵیان بیستوە كە زیاتر لە 100 كەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 500 كەسی تریش برینداربون.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە: پرسەو سەرەخۆشی بۆ گیانلەدەستدانی ئەو كەسانە بەهۆی ئەو روداوە دڵتەزێنەوە رادەگەیەنن و سەرەخۆشی لە كەسوكاریان دەكەن، شیفای بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازن.
جێی ئاماژەیە لەهۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە ئاگر كەوتەوەو بەوهۆیەوە بەدەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداو دەیانی تریش بریندار بون، هەر بەو هۆیەوە عیراق سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە وڵاتدا راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group