عیراق سێ فڕۆكە بۆ گواستنەوەی بریندارانی حەمدانیە تەرخان دەكات

27/09/2023 عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، سێ هێلیكۆپتەریان تەرخانكردوە بۆ گواستنەوەی بریندارانی روداوەكەی حەمدانیە.
لە راگەیەنراوێكدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق باسی لەوەكردوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە رێگەی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانەوە سەرجەم هەوڵەكان خراونەتەگەڕ بۆ پێشكەشكردنی حزمەتگوزاری بۆ قوربانیان و بێسەرشوێنبوانی روداوەكەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا.
راشیگەیاندوە، سێ فڕۆكەی هێلیكۆپتەر لەجۆری ئەمبوڵانس تەرخانكراوە بۆ گواستنەوەی ئەو بریندارانەی پێویسیان بە چارەسەر هەیە لەهەر شوێنێك كە بكرێن، هەروەها هەڵمەتی خوێنبەخشینمان دەستپێكردوە بۆ سەرجەم بریندارانی روداوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group