وەزیری ناوخۆی توركیا: هێرشەكەی ئەنقەرە تیرۆرستی بووە

01/10/2023 جیهان
نەوا – 
عەلی یرلیكایا وەزیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد، هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممەی ئەنقەرە تیرۆرستی بووە و تیرۆرستێك خۆی تەقاندووەتەوە و یەكێكی دیكە كوژراوە.
عەلی یرلیكایا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" بڵاویكردووەتەوە، دەوروبەری كاتژمێر 9:30: خولەكی بەرەبانی ئەمڕۆ دوو تیرۆرست بە ئۆتۆمبێلێكەوە هاتوون و بە بۆمب هێرشیان كردووەتەوە سەر دەرگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سەربە وەزارەتی ناوخۆ.
رونیشیكردووەتەوە، لە ئەنجامدا یەكێك لە تیرۆرستەكان خۆی تەقاندووەتەوە و ئەوی دیكەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كوژراوە، ئەفسەرێكی پۆلیسیش لە روبەڕووبوونەوەكەدا كە تەقەی تێدا كراوە بە سوكی بریندار بووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group