نەوا-
سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لەشاری كەركوك هۆشداری دەدات لە دابەزینی ئاستی خوێندنی كوردی لە شارەكەیان.
پەروین فاتح سەرپەرشتیاری خوێندنی كوردی لەشاری كەركوك لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەمیانی بایكۆتكردنیان بۆ داواكاریی مافەكانیان وتی: چاوەڕێی بەڕێوەبەری گشتیمان دەكرد بێت بۆ لامان، بەڵام وتی ئەم بابەتە كێشەی من نیە هی خۆتانە، ئەم مامۆستایانە لە كەركوك دەوام دەكەن هەقە پەرلەمانتاران و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم مەترسیانە بەهەند وەربگرێت.
وتیشی: ئەمساڵ خوێندنی كوردی پۆلی یەكەم تەنها 7 هەزارو 500 قوتابی تۆمار كراوە لەساڵانی رابردودا 14 بۆ 15 هەزار تۆمار دەكرا، ئەگەر ئەم بایكۆتە بەردەوام بێت ئەو ژمارەیەش دەچنە خوێندنی عەرەبی، ئەمەش زەنگێكی مەترسیدارە حەقوایە حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارەكان پشتگوێی نەخەن.