نەوا -
لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات، موچەی مانگەكانی 8 و 9 و شایستە داراییەكانی وانەبێژان بەیەكەوە دابەش بكرێت.
لقی سلێمانی یەكێتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەكاتێكدا بە ئومێدەوە چاوەڕێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون كە بۆ یەكجار داخوازی مامۆستایانی نیگەران جێبەجێ بكات، بەڵام ئەمجارەش كادری هەستیارترین سێكتەری بەڕێوەبردن و حكومەتداری فەرامۆشكرد.
ئەوەش هاتووە، ئەم بێباكیەی حكومەت نیگەرانییەكان و مەودای دووری نێوان مامۆستا و حكومەت فراوانتر دەكات و هێندەی تر كەرتی پەروەردە و فێركردن بەرەو ئیفلیجبوون دەبات.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان داواكارن لە حكومەت موچەی مانگەكانی 8 و 9 و شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ بەیەكەوە دابەش بكات، چونكە ئەو كارە دەبێتە متمانە بەخشینەوە و بوژانەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن.