هەشتەم بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

02/10/2023

نەوا-
هەشتەم بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان كە شەش كەرەستەی خۆراكین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بەردەوامەو تائێستا حەوت بەشە خۆراك دابەشكراوە، ئێستا خەریكین هەشتەم بەشەخۆراك بۆ ئەمساڵ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكەین.
لەبارەی كەرەستە خۆراكییەكانەوە رایگەیاندوە: بریتین لە شەكر، برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، پاقلەمانەییەكان وەك نیسك و لەتكەنۆك، دابەشكردنی حەوتەمین بەشەئاردیش دەستی پێ كردوە.
نەوزاد شێخ كامیل باسی لەوەشكردوە: خۆراكی زۆر لە كۆگاكانی هەرێمی كوردستان و عیراقدا هەن و پرۆسەی دابەشكردنیان بەسەر هاوڵاتیاندا بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group