ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی بە ئەندامێتی حەلبووسی هێنا

21/11/2023 عێراق

نەوا - 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە فەرمی كۆتایی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی لە ئەنجومەنەكە هێنا، ئەوەش دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركراوە و واژۆی موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكەی پێوەیە، كۆتایی بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبووسی هێنراوە.
لە بەڵگەنامەكەدا رونكراوەتەوە، ئەو بڕیارەش بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق دەركراوە، كە لە  بەرواری 14ی تشرینی دووەمی 2023ەوە كۆتایی بە ئەندامێتی "محەمەد رێكای حەلبوسی" لە ئەنجومەنی نوێنەران هێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group