رێژەی لە 50%ی گەشەی جیهانی لە چین و هیندستانەوە دێن

12/02/2024 جیهان

نەوا-
محەمەد بن عەبدوڵا قەرقاوی وەزیری كاروباری كابینەی ئیمارات و سەرۆكی دامەزراوەی لوتكەی  جیهانی حكومەتەكان رایگەیاند، ساڵانە 17 ترلیۆن دۆلار تێچوی ناكۆكی و ململانێ و توندوتیژییەكانە لە سەرانسەری جیهاندا.
محەمەد بن عەبدوڵا قەرقاوی لە میانەی وتاری دەستپێكردنی لوتكەی جیهانی حكومەتەكان 2024 رایگەیاند، رێژەی 50%ی گەشەی جیهانی لە چین و هیندستانەوە دێن، بەجۆرێك چین لە ژمارەی داهێنانەكانی لە بواری زیرەكی دەستكرد و وەبەرهێنان لە وزەی پاكدا، ئەمریكای تێپەڕاندوەو هیندستانیش زۆرترین ژمارەی دەرچوانی هەیە لە بوارەكانی زانست و تەكنەلۆژیا و ئەندازیاری و بیركاریدا.
قەرقاوی  وتیشی ئێمە لە جیهانێكدا دەژین كە بەردەوام رێژەی هەژاری لە دابەزیندایە، تەنها لە ماوەی 20 ساڵدا ژمارەی وڵاتانی هەژار بۆ نیوە كەمكراوەتەوە، هەروەها توانیومانە هەژاری بە رێژەی 50% لە 25 وڵاتدا كەمبكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group