داهاتی نانەوتی عیراق زیادیكردوە

29/02/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی داهاتی نانەوتی بەرێژەی  لە 19٪ زیادیكردوە بە تیكڕا لە 7٪ بودجەی ساڵی رابردوی پێكهێناوە، داهاتی نانەوتی نزیكەی 10 ترلیۆن دینار بوە.
وەزارەتی دارایی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، داهاتی نانەوتی لە ساڵی 2023 دا گەیشتوە بە ئاستێكی پێوانەیی بە ریژەی  لە 5٪ بەرزبوەتەوە بۆ  لە 7٪ پێشبینیش دەكرێت داهاتی نانەوتی لە ساڵی 2024 دا زیاتر بەرزبێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە رۆژی رابردوو ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند، شاندێكی وەزارەتی دارایی عیراق بە سەرۆكایەتی تەیف سامی وەزیری دارایی لەگەڵ پسپۆڕانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئوردن سەبارەت بە داهاتی عیراق و میكانیزمەكانی پێشكەوتنی لایەنی ئابوری وڵاتەكە تاوتوێی چەند بابەتێكی پەیوەندیداریان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group