ناسا پرۆژەیەكی دوو ملیار دۆلاری راگرت

02/03/2024 جیهان

نەوا-
بەڕێوەبەرانی دەزگای كەشتیوانی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) رایانگەیاندوە، پرۆژەیەكیان راگرتوە كە بڕەكەی زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە خۆی دەبینێتەوە لە خزمەتگوزارییەكانی مانگە دەستكردەكان.
بەڕێوەبەرانی ناسا ئاماژەیان بەوەداوە، بڕیاری راگرتنی پرۆژەكەیان بەهۆی ئەو هەڕەشە هونەریانەوەیە كە بەردەوامە لەسەریان وەك تێچوی پرۆژەكەو خشتەی دیاریكردنی وادەی كاركردن تیایاندا.
ئاماژەشیانكردوە، گرفتێكی تر كە روبەڕویان بۆتەوە پەرەپێدانی كۆمەڵگەیەكی فراوانە كە دورە لە دوبارە ناردنەوەی كەشتیە ئاسمانیەكان كە لە روی سوتەمەنیەوە ئامادە نەكراون،  هەروەها تائێستا هاوبەشێكیان نیە هاوكاری و هاوبەشیان لەگەڵدا بكات.
دەزگای كەشتیوانی ئاسمانی ناسا لە ساڵی 2019 دا گرێبەتسێكی لەگەڵ كۆمپانیای ماكسار كرد بۆ هاوكاریكردنی بونیاتنانی سەكۆی (گیتوای) تایبەت بە خولگەی مانگ كە خاڵێكی زیندوی جێبەجێكردنی ئەركەكانی ئەمریكایەو لەو رێگەیەوە كەشتیوانی ئاسمانی رەوانەی  سەر مانگ دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group