پرۆژەكانی ئاوەڕۆ لە بەغدا جێبەجێ دەكرێن

03/03/2024 عێراق

نەوا-
عەبدولموتەلیب عەللاوی پارێزگاری بەغدا رایگەیاند، گرێبەست بۆ پرۆژە گەورەكانی پەیوەست بە ئاوەڕۆ لە بەغدا واژۆ كران.
پارێزگاری بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندوە، واژۆی گرێبەستەكانی پرۆژەكانی پەیوەست بە ئاوەڕۆی بەغدا كە سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكات كۆتاییهان هاتوە، بەمزوانەش بەردی بناغەی بەشێك لەو پڕۆژانە دادەنرێت و بەدواداچونی بۆ دەكرێت بەئامانجی تەواوكردنی پرۆژەكانی ئاوەڕۆ بەشێوەیەكی خێرا.
عەللاوی باسی لەوەشكردوە، پڕۆژە گەورەكانی ئاوەڕۆ لە بەغدا لە وەرزی بارانباریندا كێشەكانی ئاوەڕۆ چارەسەر دەكەن، جگە لەوەی خزمەتگوزارییەك پێشكەش دەكەن كە پێویستییەكی سەرەتاییە بۆ كۆمەڵگەو یەكەو گەڕەكەكانی نیشتەجێبون لە بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group