لیژنەیەك زیاتر لە 10 تۆن سەوزەو میوەی خراپبو لەناودەبات

02/04/2024

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر  لە 10 تۆن سەوزە و میوەی خراپی لەناو ەبردوە چونكە نەشیاو بون بۆ خواردن.
لە راپۆرتی مانگانەی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا باسكراوە، لە ئەنجامی سەردانی لیژنەكە بۆ فرۆشگاكانی عەلوە توانیویانە لە مانگی 3ی رابردودا دەست بەسەر زیاتر لە 10 تۆن و 250 كیلۆگرام سەوزەو میوەی خراپدا بگرن و رێگری لە خستنە ناوبازاڕیان بكەن كە لەلایەن بەشێك لە خاوەن فرۆشگاكانەوە ‌نیازی ساغكردنەوەیان هەبوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەپێی ئامارەكە بەشێك لە سەوزەو میوەكان لە 6 تۆن و 530 كلیۆگرام پەتاتە، 450 كیلۆگرام زەنجەبیل، 650 كیلۆگرام كاهو، 250 كیلۆگرام پیازی تەڕ، 340 كیلۆگرام كاڵەك پێكهاتون جگە لە بڕێكی زۆری دیكە لە جۆرەكانی سەوزەو میوە كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.
ئەندامانی لیژنەكە لە كەسانی پسپۆڕو شارەزا پێكهاتون و رۆژانە لەناو عەلوەكە پشكنین بۆ ئەو سەوزەو میوەو خواردەمەنیانە دەكەن لەلایەن خاوەن نوسینگەكانەوە دەخرێتەڕو.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group