ساڵانە راوكردنی ماسی لەوەرزی زاوزێكردن قەدەغە دەكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
لە هەرێمی كوردستان و بەنداوی موسڵ وادەی راوكردنی ماسی و قەدەغەكردنی راو دیاری دەكرێت.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، جگە لەوەی هەموو ساڵێك لەوەرزی زاوزێكردنی ماسی راوی ئاسایی ماسی قەدەغە دەكرێت، راوكردنی ماسی بە تەزوی كارەبا و تەقەمەنی و ژەهر لەچوار وەرزی ساڵدا قەدەغەیە، قەدەغەكردنی راوی ئاسایی لە 5-3 تا 15-6 دەبێت لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم و ئەو وادەیە بەنداوی موسڵ ناگرێتەوە.
رونیشكراوەتەوە،  لە 16-6ـەوە لە هەرێم بڕیاری قەدەغەكردنی راوە ماسی كۆتایی دێت و راوكردن ئاسایی دەبێتەوە، هەروەها لە 1-4 ـەوە تاوەكو 1-7 راوكردنی ماسی لە بەنداوی موسڵ قەدەغە دەبێت و لە 2-7 ـەوە راوكردن ئاسایی دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group