بێگەرد تاڵەبانی: قبوڵی ناكەین جوتیارانی هەرێم رێژەیان بۆ دیاری بكرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكاری سەردانەكەیان بۆ بەغدا دەخاتەڕو.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەكردوە، یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكەمان بۆ بەغدا ئەوەیە كە جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەك تەواوی پارێزگاكانی دیكەی عیراق مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، ئێستا لەبەردەم وەرزی بە بازاڕكردنی گەنم داین و ساڵانە جوتیارانی هەرێم لە وەرگرتنی گەنمدا رێژەیان بۆ دیاری دەكرێت و ئێمەش قبوڵی ناكەین، ئەمساڵیش لەڕێی روپێوییەكەوە لە سەرو 3 ملیۆن دۆنم زەوی لە گەنم داچێنراوە و بەرهەمهێنانی گەنم لە ئاستێكی باشدایە.
وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەشكردوە، نرخی گەنم بۆ ئەمساڵ هەروەك ئەوە دەبێت كە حكومەتی فیدراڵی رایگەیاندوە كە بریتییە لە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك، رونیشیكردۆتەوە كە وەك وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بە هیچ جۆرێك رێگەی نەداوە گەنم لە دەرەوە هاوردەی عیراق و هەرێمی كوردستان بكرێت و لەمبارەیەوە داوایان لە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق كردوە كە بێن بۆ سایلۆكان و پشكنین بۆ گەنمكەمان بكەن.
راشیگەیاندوە، ئامانجێكی دیكەی سەردانەكەمان بۆ بەغدا بابەتی ئاوەو دروستكردنی بەنداوی ستراتیژییە لە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group