مەسرور بارزانی: پشتیوانی لەئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و دادپەروەرانە دەكەین

پێش 3 هەفتە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ دەكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كردوە لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و گفتوگۆیان كردوە لەبارەی گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
راشگەیەنراوە كە هەردوولا هاوڕابون لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربونی هەمو لایەنەكان لە هەڵبژاردندا، مەسرور بارزانی دوپاتیكردۆتەوە كە پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردو یاسایی و دادپەروەرانە دەكەین كە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، هەروەها گەرەنتی پاراستنی مافەكانی هەمو پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group