رەئیسی بۆ شاندی هەرێم: رێگە مەدەن خاكەكەتان خراپ بەكار بهێنرێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێران بە شاندی هەرێمی كوردستانی راگەیاندوە، چاوەڕوانیان لە عیراق و هەرێم ئەوەیە رێگریی بكەن لە خراپ بەكارهێنانی خاكی هەرێم و عیراق لەلایەن زایۆنیزم و گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئێرنا) لەبارەی كۆبونەوەكەی نێوان ، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رەئیسی لە كۆبونەوەكەدا رایگەیاندوە كە هیچ بەربەستێك نیە لەبەردەم فراوانكردنی هاوكارییە ئابورییەكان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان لەگەڵ هەرێم، چاوەڕوانیان لە عیراق و هەرێمیش ئەوەیە رێگریی بكەن لە خراپ بەكارهێنانی خاكی هەرێم و عیراق لەلایەن زایۆنیزم و گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەوەكانەوە.
سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژە بەوەشداوە، سنورێكی دورو درێژیان هەیەو ئەمەش بە دەرفەت دەزانن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییەكان، بەڵام بنەمای ئەو هاوكاری و پەرەپێدانە ئاسایشە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group