بەهۆی نیگەرانی رێكخراوە ژینگەییەكان كاری كارگەكانی هەڵكەندنی بەرد راگیرا

پێش 2 هەفتە

پاش ناڕەزایەتی ژمارەیەك رێكخراوی ژینگەیی و كۆمەڵگەی مەدەنی بڕیاردرا كارەكانی كارگەكانی بەرد لە قەزای دەربەندیخان رابگیرێن.
مەعروف مەجید سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە بڵاویكردۆتەوە، بەنوێنەرایەتی 30 رێكخراوی ژینگەیی، وەك سەرۆكی رێكخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە پەیوەندیم كرد بە سلێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیحان سەبارەت بەبڕیاری راگرتنی كاری كارگەكانی بەرد، ئاماژەیان بەوەكرد بڕیاریانداوە كاركانیان رابگرن ئەویش دوای ناڕەزایەتی لە شێواندنی سروشتی ناوچەكە.
راشیگەیاندوە كە ئەوان پێشتر كاریان بۆ كردبوە بەتایبەت لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی قسەیان كردبو بۆ رێكخستنەوەی كارگەكان، بەڵام بڵاوكردنەوەی بەیاننامەی هاوبەشی رێكخراوەكان زیاتر وایكرد ئەو بڕیارە بدەن.
قائیمقامی دەربەندیخان ئەوەشی باسكردوە كە لیژنەیەك دەچێتە سەر كارەكانی تونی بابا دواتر بڕیار لەسەر راگرتنی دەدرێت، بەپێی كۆنوسی لیژنەكانیشیان كارگەكانی هەڵكەندنی بەرد لەشوێنی كارەكەیان چەندین نەمامیان چاندوە، بەڵام هیچ شتێك ناتوانێت قەرەبوی شێواندنی ئەو سروشتە بكاتەوە كە شێواندویانە، ئەو كارگانەش زیاتر لە 12 ساڵە مۆڵەتی كاركردنیان پێدراوە ناهێڵن كەس زیان بە ژینگەو سروشتی دەربەندیخان بگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group