حەیدەر هادی: بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بەشێوەیەكی بەرچاو زیادبووە.

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا عێراق نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن چیمەنتۆی بەرهەمهێناوە. 
  حەیدەر هادی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی چیمەنتۆی عێراقی دەڵێت، لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 356 هەزار و 975 تۆن چیمەنتۆیان بەرهەمهێناوە واتا لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بەرهەمی چیمەنتۆیان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵ بەرهەمی چیمەنتۆ 22٪ زیادبووە، هەندێك لە كارگەكانی چیمەنتۆ گەیشتوونەتە ئەوپەڕی توانای بەرهەمهێنان، بەشەكەی دیكەش بەمزووانە دەگەنە بەرزترین ئاستی توانای بەرهەمهێنانیان.
لە كاتێكدا لە مانگی یەكی ئەمساڵدا، كۆمپانیای وەبەرهێنانی (الدیار العراقیە) و كۆمپانیای چیمەنتۆی ناوچەی باكووری سعودیە رێككەوتن بە مەبەستی زیادكردنی بەرهەم هێنان، بەپێی ئەو رێكەوتنەی كراوە كۆمپانیا عێراقییەكە 49٪ـی پشكی وەبەرهێنانی كۆمپانیا سعودییەكەی لە عێراق كڕیەوە.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group