نەوا-
دوای ئەوەی سەربازانی كۆریای باكور بۆ ماوەیەكی كورت سنووی وشكانییان بەزاند، لەلایەن كۆریای باشورەوە تەقەی هۆشدارییان لێكرا.
سوپای كۆریای باشور رایگەیاند، دوای ئەوەی سەربازانی كۆریای باكور بۆ ماوەیەكی كورت سنورەكانیان پێشێلكردوە ئێمە تەقەی هۆشداریمان كردوە، لەكاتێكدا ئاماژەیان بۆ شێوازی جەنگی سارد بە هەڵدانی باڵۆن كردوە، چاودێرانیش دەڵێن پێناچێت گرژییەكان گەشە بكات چونكە كۆریای باكور بە ئەنقەست سنوری وڵاتەكەیان نەبەزاندوە.
سەرۆك ئەركانی هاوبەشی كۆریای باشور باسی لەوەكردوە، هەندێك لە سەربازانی كۆریای باكور كە سەرقاڵی كارێكی دیارینەكراو بون لە دیوی باكور هێڵی سنورداركراوی سەربازییان بەزاندوە كە هەردو وڵاتەكە دەكات بە دو بەشەوە، ئەو سەربازانەی كۆریای باكور ئامێری بیناسازییان هەڵگرتوەو هەندێكیان چەكدار بون و دوای ئەوەی بە تەقەی هۆشداری ئاگادار كراونەتەوە دەستبەجێ گەڕاونەتەوە بۆ خاكەكەیان.