دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا كە بەشێوەیەكی سەیر حەشاردرابوو

08/07/2024 عێراق

نەوا-
لەسنوری پارێزگای بەسرە دەستبەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیراوە كە بەشێوەیەكی زۆر سەیر حەشاردرابوو.
فەرماندەیی باڵای هێزە ئەمنیەكانی پارێزگای بەسرە بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی نهێنی هێزە ئەمنیەكان، لەناوچەی مەزارع نەجمی لە سەفوان سەر بە پارێزگای بەسرە دەستیان بەسەر 60 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە لە جۆری حەبی كەپتاگۆن، كە بەشێوەیەكی سەیر و وەك نەخشی جوانكاری لەسەر قوماش دانرابوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزە ئەمنیەكان تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە، بەڵام پێش دەستگیركردنی بەشێك لەو 60 كیلۆگرام حەبی كەپتاگۆنەی سوتاندووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group