ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە شنگال كرایە ئامانج

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دژەتیرۆری كوردستان كەوتون، ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شنگال لەلایەن فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج.
دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردۆتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لەنێوان قەزای شنگال و تەل قەسەب بۆردومان كردوەو ئۆتۆمبێلەكەش سێ كەسی تێدابوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەهۆی بۆردومانەكەوە دو كەسی ناو ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی بریندار بون.
لەلایەكی ترەوە هەر سەبارەت بەو بۆردومانە، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە، ئۆتۆمبێلەكە جۆری توسان بوەو سێ سەرنشینی ئێزدی تیادا بوە هەرسێكیان بریندار بون رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
راشیگەیاندوە، ئۆتۆمبێلەكە سەر بە كەناڵێكی راگەیاندنی پەكەكە بوەو بۆردومان كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group