عیراق لە پلەی چوارەمی هەناردەكارانی نەوتە بۆ چین

09/07/2024 عێراق

نەوا-
ئیدارەی گومرگی چین رایگەیاند، عیراق لە پلەی چوارەمی هەناردەكاری نەوت بۆ چین بوە لەماوەی مانگی حوزەیراندا.
ئیدارەی گومرگی چین لە ئامارێكدا دەریخستوە، هاوردەكردنی نەوتی عیراق بۆ پاڵاوگە سەربەخۆكانی چین لەماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 1 ملیۆن و 342 هەزار تۆن مەتر بوە واتە هاوتای 9 هەزارو 796 ملیۆن بەرمیلە، ئەمەش بە بەراورد بەمانگی ئایاری رابردو كە گەیشتبوە 699 بەرمیل ملیۆن تۆن، هەروەها زیادبون لە هەمان مانگی ساڵی رابردودا گەیشتبوە رێژەی 72.1% زیادیكردوە.
باسی لەوەشكردوە، عیراق لە پلەی چوارەمدایە لەنێو 10 وڵاتی یەكەمی هەناردەكاریی نەوت بۆ پاڵاوگە سەربەخۆكانی چین لەماوەی مانگی رابردودا، ریزبەندییەكەش بەمشێوەیە كە عیراق لەدوای مالیزیایە كە بڕی 7 ملیۆن و 118 هەزار تۆن مەتری هەناردە كردوە، دوای ئەویش سعودیە بە پلەی دوەم هاتوە بە 3 ملیۆن 71 هەزار تۆن، روسیاش پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەی بەدەستهێناوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group