پیشبینی دەكرێت بۆ ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لە هەشت پارێزگای عێراق 50 پلەی سیلیزی تێپەڕێنێت

10/07/2024 عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی عێراق، پیشبینی دەكات پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەشت پارێزگای عێراق 50 پلەی سیلیزی تێپەڕێنێت. 
ئەو هەشت پارێزگایەی كە پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگاتە 50 پلە و سەرووتریش بریتین لە پارێزگاكانی (واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسریە، سەماوە و بەسرە)، ئەوە لە كاتێكدایە پلەی گەرما لە بەغدا 49 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەش كراوە، پێشبینی دەكەن ئەم شەپۆلە گەرمایە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا زیاد بكات و بەزۆری تا پێش كۆتایی هاتنی تەمموز بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group