تۆمەتبارێك لەسەر دۆسیەی كوژرانی مێرمنداڵێك دەستگیركرا

16/07/2024

نەوا-
لەسەر دۆسیەی كوژرانی مێردمنداڵێك لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركراو رادەستی پۆلیس كرا .
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی شەوی دوشەممە 15-7 لەگەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی دەنگی تەقە دەبیسترێت دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس دەگەنە شوێنی روداوەكەو دەردەكەوێت كە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان گیانیلەدەستداوە، دواتر لێكۆڵینەوەو بەدواداچونی هێزەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.
ئەوەشی خستەڕو، سەرەنجام دەركەوت كە تۆمەتبار كارمەندە لە فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، بەسەرپەرشتنی و فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆش تۆمەتبار دەستگیركراو رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرا، ئێستاش تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group