نەوا-
بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز سەربە سنووری پێنجوێن ڕایگەیاند، بۆردومانكردنی گوندی بادانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری شاردێی ناڵپارێز سەربە سنووری پێنجوێن ڕایگەیاند، بۆردومان كردنی گوندی بادانە سەربە سنووری پێنجوێن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 7:00 بووە و هیچ زیانێكی گیانیشی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو شوێنەی بۆردوومان كراوە خەڵكی تێدا ناژی، بەڵام نزیكی هاونیشتمانیانی گوندەكەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆردوومانەكە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بووە و بەهۆیەوە پووش و پاوانی گوندەكەی سووتاندووە، بەڵام لە لایەن خەڵكی گوندەكەوە و دەورووبەری ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.