نەوا-
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ كورد هەیە كە پێویستە لەم وەرزەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدرێت.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی وتوە، پێویستە لەم وەرزەدا پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ بۆخۆی هەڵبژێرێت و لەم هەفتەیەدا لایەنە سوننەكان كەسێك وەك سەرۆكی نوێی پەرلەمان دیاری بكەن، هەروەها چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ بۆ كورد هەیە كە پێویستە لە كۆبونەوەكانی داهاتودا دەنگی لەسەر بدرێت وەك تەواوكردنی بەپارێزگابونی هەڵەبجەو هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی دادگای سەورەو دەنگدان لەسەر یاسای هەواڵگری عیراق و چەند پڕۆژەیاسایەكی دیكەی گرنگ.
ئاماژەشیكردوە، ، بڕیاربو رۆژی 9-5 پەرلەمان پشوی یاسادانانی خۆی وەربگرێت، بەڵام بەهۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە كەخۆی لە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2024 و هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان دەبینیەوە، پشوەكە بۆ ماوەی مانگێك دواخراو لەو وادەیەدا پەرلەمان توانی یاسای بودجە پەسەند بكات، بەڵام پرسی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆ پەرلەمان وەك خۆی مایەوەو لایەنە سوننەكان نەگەیشتنە رێككەوتن.