نەوا-
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، داوای لە عێراق كردوە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ڕابگرێت.
سۆران عومەر لە هەژماری تایبەتی خۆیی بڵاویكردەوە و دەڵێت، بۆ بەدواداچونی ناردنەوەی پەنابەران بەنوسراوی ژمارە (٧٧٠/د لە ٢٦/٥/٢٠٢٤) داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرد ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ڕابگرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنوسراوی ژمارە (م.خ١/٢١/٨١٥ لە ١٤/٧/٢٠٢٤) وەڵام دەداتەوەو دەڵێت، گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە كە لەڕوی یاساییەوە مافی پەنابەریان ڕەتكراوەتەوەو بۆیان نی یە لەو وڵاتە بمێننەوە، گەڕانەوەش ئارەزومەندانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.
باسی لەوەشكردوە، عێراق ڕێكەوتنی ژمارە 49ی ساڵی 2013ی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا واژۆكردوە، ئەگەر عێراق هاوكاری یەكێتی ئەوروپا نەبێت بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی واژۆی كردوە ڕوبەڕوی سزای سیاسی و ئابوری دەبێتەوە.